سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی كوتلەی مواتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات
لە دیدارێكدا سەرەتا سەرۆكی كوتلەی مواتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ ڕەخساندنی دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی راگەیاند و سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستانیش بە هەنگاوێكی زۆر گرنگ و كاریگەر وەسف كرد.
هەر لەو دیدارەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق خرایە بەر باس و قسەیش لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.
بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و قەیرانی سووریا تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
