21ی تشرینی دووهم/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- تا ئێستا زیاتر لە ھەزار خێزانی شەھید و ٢٠٠ خێزانی ئەنفالکراوی دەڤەری سۆران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونە. ئەشقی مەلا بەرێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران کە بەرێوەبەرایەتییەکەیان سەرپەرشتی ھەر سێ قەزای سۆران و چۆمان و رواندز دەکات رایگەیاند: لە ماوەی رابردوو تا ئێستا و بە رێگای شەش قۆناغ زیاتر لە ھەزار خێزانی شەھیدی سەنگەر و ٢٠٠ خێزانی ئەنفالکراو لە سنوورەکەمان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونە و بریاریش وایە لە قۆناغی حەوتەم زەوی بەسەر ٥٥٠ تا ٦٠٠ خێزانی شەھیدی دیکە بێتە دابەشکردن، ھەروەھا توانراوە ٧٠٠ خانووش بۆ کەسووکاری شەھیدان لە سنووری ھەر سێ قەزا دروست بکرێت و جگە ھەر لە ماوەی ئەمساڵ بڕی بیست و حەوت ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دینار بۆ دروستکردنی خانوو بەسەر ٢٠٠ کەسوکاری ئەنفالکراوانی ناوچەکەمان دابەشکرا کە پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببوون.