فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێ ده‌وڵه‌تی كوردی داده‌مه‌زرێنین
ئه‌و لێدوانه‌ی مسته‌فا له دیمانه‌یه‌كی تۆڕی (BBC)ی هات كه تیایدا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی (بلا قیود) گفتوگۆی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و نه‌خشه‌رێگای روون بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌گوترێ كورد له هه‌موو كات و ساتێك‌دا له‌خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، فه‌لاح مسته‌فا گوتی ’هیوادارین بارودۆخی هه‌رێمی و نێوده‌ڵه‌تی ره‌خساو بێت، ئه‌مه خه‌ون و ئاواتی هه‌موو كوردێكه، به‌ڵام له نێوان خه‌ون و راستیدا جیاوازی هه‌یه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندین به ده‌ستور له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵی و دیموكراسیدا.
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ ئه‌و گوته‌یه‌ی پێشتر مسته‌فا ئاماژه‌ی پێدابوو به‌وه‌ی پێویسته كوردانی سوریا وانه له ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و دانپێدانانی مافه‌كانیان له پێش روخانی رژێمی سوریا، ئاشكرای كرد ’هه‌ڵوێستمان ئاشكرایه، ئێمه ده‌مانه‌وێ كێشه‌كانمان به رێگای ئاشتی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چه‌ندین رێكه‌وتنیش هه‌یه له نێوان كورد و ئه‌و حكومه‌تانه كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین، هیوامان وایه هه‌ر پارچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارین هه‌موو لایه‌ك سوود له ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌ربگرێت.
فه‌لاح مسته‌فا دووپاتیكردەوە هیچ كەسێك لەوانەی لە هەرێم مەشق و راهێنانیان پێكراوە ڕەوانەی سوریا نەكراون و له‌باره‌ی هۆكاری تێكه‌ڵ نه‌بوونی كوردانی سوریا به‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه ده‌ڵێ ’ئۆپۆزسیۆن هیچ شتێكی پێشكه‌شی گه‌لی كورد نه‌كردووه وه‌كو دان پێدانان به مافه‌كانی كورد و دان پێدانان به ناسنامه‌ی كورد و رۆڵ پێدانیان له حكومه‌تی داهاتووی سوریا.
