لە رۆژانی جەژندا ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە

لە رۆژانی جەژندا ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە
20ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی بە ھاوکاریی پۆلیسی ھاتوچۆ و ئاسایش و زێرەڤانی و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە بۆ پشووی جەژن دایانڕشتبوو، پلانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو و لە چوار رۆژی جەژنی قوربانیشدا ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە ھەولێر تۆمار نەکراوە.

عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای کرد، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی ھاتوچۆ و ئاسایش و زێرەڤانی و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە، پلانێکی ئەمنیی تۆکمەیان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان لە ھەولێر و دەوروبەری داڕشتبوو و پلانەکەش بە شێوەیەکی زۆر باش جێبەجێ کرا و سەرکەوتوو بوو.
Top