له رۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی قورباندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 7500 كیلۆ گۆشتی قوربانیی به‌خشییه‌وه
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌و خێزانه په‌ناخوازانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری مانگی سووری ئیماراتی و خێرومه‌ندان و عه‌بدولڕه‌حیم ماردین خاوه‌نی كۆمپانیای گه‌یاره و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌یان خێرومه‌ندی دیكه له رۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی قورباندا 7500 كیلۆ گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر زیاتر له 3720 خێزاندا دابه‌شكرد هاوكات 1050 خێزانی ئاواره‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه بۆ هه‌ر خێزانێك 1:30 كیلۆو نیوێك گۆشتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا.
دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌پێی كه‌مپی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان به‌مشێوه‌یه بووه، له كه‌مپی قه‌سرۆك (100) خێزان، كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش (550) خێزان، كه‌مپی داره‌شه‌كران (490) خێزان كه‌مپی كه‌ورگۆسك (2300) خێزان، كه‌مپی باسرمه (330) خێزان، هاوكات ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌و كه‌مپانه‌شی گرته‌وه كه ئاواره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان تێدا نیشته‌جێكراون، له‌وانه له كه‌مپی كاوه (285) خێزان و كه‌مپی دێگه‌ڵه (50) خێزان، كه‌مپی گرده‌چاڵ (145)، ماڵی شه‌هیدانی كوردان (25) خێزان، ئاواره‌كانی ناو شارۆچكه‌ی كۆیه (45) خێزان، كه‌مپی ئازادی (500) خێزان گۆشتی قوربانییان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، به‌هاوكاری رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی و كۆمپانیای كاره‌بایی گه‌یاره‌و ده‌یان كه‌سایه‌تی خێرومه‌ند، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دامانڕشتبوو له رۆژی جه‌ژن و رۆژانی دواییدا هه‌ڵساین به دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی كه پێكهاتبوو له 7500 كیلۆ گۆشت به‌سه‌ر پێنج كه‌مپی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان كه بۆ هه‌ر خێزانێك (1:30) كیلۆو نیوێك گوشتیان به‌سه‌ردا به‌خشرایه‌وه. هاوكات له‌م جه‌ژنه‌دا خێزانه ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌بیر نه‌كران، بۆیه له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ماندا گۆشتی قوربانیمان به‌سه‌ر (1050) خێزانی ئاواره‌ی رۆژهه‌ڵات له كامپی كاوه‌و دێگه‌ڵه‌و گرده‌چاڵ و جه‌ژنیكان و كه‌مپی ئازادی و چه‌ندین خێزانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی كۆیه دابه‌شكرد.
