کوژران و برینداربوونی 2 هاووڵاتی کوردی شەبەک لە موسڵ

کوژران و برینداربوونی 2 هاووڵاتی کوردی شەبەک لە موسڵ
20ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای موسڵ کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتی شەبەک راگەیاند.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەلئەخباریە گوتی: \"سەرلەبەیانی ئەمرۆ چەندچەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کوردی شەبەک لە ناوچەی حەدبای باکوری موسڵ ولە ئەنجامدا ئەو هاوڵاتیە کوژرا وخێزانەکەی بە سەختی بریندار بووە .
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکان شوێنی رووداوەکەیان گەمارۆداوە و کوژراوەکەیان گواستۆتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە.
"
Top