ناوی دەرچووانی پەیمانگەى ڕاهێنان و گەشەپێدانی مامۆستایان ڕاگەیەندرا
ناو ئەو مامۆستا دەرچووانە پێشتر و لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی بێرمینگهامی بەریتانی چاوپێکەوتنیان بۆ کراوە و چوونە پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنیان وەکو مامۆستا لەم پەیمانگە نوێیە.
پەیمانگەى ڕاهێنان و گەشەپێدانی مامۆستایان بۆ هەموو ئەو مامۆستایانەى ههڵگری بڕونامهی دبلۆمن و بۆ ماوهی 2 ساڵ دەخوێنن و بڕوانامهی بهكالۆریۆسیان پێ دەدرێت.
ئەو مامۆستا دەرچووانە بۆ ماوەى چوار مانگ بەشداری خولێک دەبن کە لە ڕێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠١٣ دەست پێدەکات.
رووداو
