حاجى ئۆمەران .. ئاڵوگۆرى بازرگانى دەستیپێکردەوە

حاجى ئۆمەران .. ئاڵوگۆرى بازرگانى دەستیپێکردەوە
دواى چوار رۆژ لە وەستانى ئاڵوگۆرى بازرگانى لە دەروازەى نێو دەوڵەتى حاجى ئۆمەران تەمەرچین، لە نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران، سەرلەبەیانى ئەمرۆ ئاڵو گۆرە بازرگانیەکان لەو سنورە دەستیپێکردەوە.

مەسعود باتێلى سەر پەرشتیارى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"بەهۆى پشوى جەژنى قوربان بۆ ماوەى چوار رۆژ ئاڵو گۆرى بازرگانى لە دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران وەستابوو، ئەمرۆش بۆ جارێکى تر ئاڵو وێرە بازرگانیەکان کەتنەوەکار\"".


گوتیشى، بەو پێیەى لە ماوەى رۆژانى جەژندا دەروازەى سنورى لە بەردەم گەشتیاران بەشێوەى 24 کاتژمێرى کراوە بوو لە ماوەى پشوى جەژندا (12) هەزار گەشتیار لە رێگەى ئەم سنورەوە هاتووچۆیان کردوە."
Top