نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لەبارەی رەوشی کوردانی شەبەک دەربڕی
نیکۆلای ملادینۆف نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێرای ئیدانەکردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی رۆژی هەینی گوندی موفقییەی کوردانی شەبەک، نیگەرانی خۆیشی لەبارەی رەوشی ژیانی کوردانی شەبەک و هەڕەشەی گروپە چەکدارەکان بۆ سەریان دەربڕی.
لە بەیاننامەکەدا ملادینۆف رایگەیاند \"نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگیی تایبەت بە کەمینەکانی عێراق دەدات و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ پاراستنی سەر و مالیان."
