بەرپرسێكی سەربازیی گەورەی قاعیدە لە حەویجە كوژرا

بەرپرسێكی سەربازیی گەورەی قاعیدە لە حەویجە كوژرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك، عەمید سەرحەد قادر بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هێزێكی هاوبەش لە پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك و فرقەی 12ی سوپای عیراقی كە پێكهاتبوو، لەڕووبەڕوبونەوەیەكدا لەگەڵ تیرۆرستان لە نزیك گوندی تارقیە لە دووڕیانی (عەباسی)سەربەقەزای حویجەیە، بەرپرسێكی گەورەی سەربازی ڕێكخراوی قاعیدە بەناوی (نزار محەمەد حمید )كوژرا.

عەمید سەرحەد قادر گوتی: ئەم تیرۆرستە لەڕێكەوتی 25-9 بەقازیفە و هاوەن تەقەی بینای ئەنجومەنی قەزاو بنكەی پۆلیسی حەویجە كرد.

گووتیشی لەقەزای حەویجە بەرپرسی نەخشەكێشانی تەقینەوەی ئەنجومەنی قەزای حەویجە و بنكەی پۆلیسی حەویجە بووە.

تەرمی تیرۆرستەكە ڕەوانەی دادی پزیشكی كەركووك كرا لێكۆلینەوەبەردەوامە.
Top