لەجەژندا سەدو دوازە هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە
گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان، نادر ڕۆستی، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"لە ڕۆژانی جەژندا ١١٢ هەزار گەشتیار سەردانی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە\"".
نادر ڕۆستی، گوتی:\""سەردانی ڕێژەی گەشتیاران بەبەراورد بە جەژنی ڕابردوو لە %١٠ کەمی کردووە\""
ڕاشیگەیاند:\""هۆکاری کەمکردنی ڕێژەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی پشووەکان لەناوەڕاست و باشوورو توندکردنی بازگەکان کە بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی گەشتیاران گیرابوویە بەر\""."
