26 ئەم مانگە حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە

 26 ئەم مانگە حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت \" وەرزی ئەمساڵی حەج یەكێك بووە لەسەركەوتوترین وەرزەكانی حەج لەمێژوی سەفەرەكانی حاجیانی هەرێمدا و 26 ئەم مانگە لەگەڵ کاروانی حاجیانی عێڕاق دەگەڕێنەوە\"".

مەریوان نەقشبەندی، بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەشاری مەككەی عەرەبستانی سعودیەوە رایگەیاند: \""بەپێی ئەو ریزبەندییەی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و دەستەی باڵای حەجی عیراقەوە بۆ حاجیانی عیراق دانراوە، بڕیارە پرۆسەی گەرانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێکەوتی 26ی ئەم مانگەوە لەفرۆكەخانەی مەلیك عەبدولعەزیز لەشاری (جەدە)ی عەرەبستانی سعودیەوە بۆ هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكات و لەكۆتایی ئەم مانگەشدا دوا كاروانی حاجیانمان بگەرێنەوە خاكی كوردستان.

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەکرد \""لەمێژووی سەفەرەكانی حاجیانی هەرێمی کوردستان وەرزی ئەمساڵی حەج یەكێك بووە لەسەركەوتوترین وەرزەكانی حەجکردن و هیچ ڤایرۆس و نەخۆشیەكی گوازراوە نە لەنێو حاجیانی هەرێم و نە لەنێو حاجیانی عیراقدا تۆمار نەكراوە و كەمترین حاڵەتی وەفاتیش لەنێو حاجیانی جیهان هەبوو\"".

مەریوان نەقشبەندی لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای حكومەتی سعودیەی گواستەوە كەوا وەزارەتەكانی حەج و ئەوقاف و ناوخۆی سعودیە ئەمرۆ بەرەسمی سەركەوتنی وەرزی ئەمساڵی حەجیان راگەیاند كە نزیكەی 2 ملیۆن كەس تیایدا بونە حاجی و لەناو ئەو ژمارەیەشدا 3720 حاجی لەهەرێمی كوردستان






رووداو"
Top