بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لەدارگوێزێك، هاووڵاتییەكی شارۆچكەی رانیە گیانی لەدەستدا
گوتەبێژی تەندروستی راپەڕین ، تەها محەمەد، بە پەیامنێری راگەیاند:\" دوێنی سێهەم رۆژی جەژن، هاووڵاتیەكی دانیشتووی شارۆچكەی رانیە كە تەمەنی 45 ساڵ بوو كە بۆ تەكاندنی گوێز چوبووە بناری قەندیل، لەكاتی داتەكاندنی گوێز، كەوتوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
گوتیشی، توێكاری لەلایەن پزیشكی دادوەری رانیە بۆ تەرمی هاووڵاتیەكە كراوەو لێكۆڵینەوە لەسەری نوسراوەوە و دواتر بەمەبەستی ناشتن تەرمەكە رادەستی كەسوكاری كرایەوە."
