لە دوو ڕووداودا لە دەربەندیخان سێ هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و نۆ هاووڵاتی دیكەش بریندار بوون
جێگری نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان، ڕزگار واحید، بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر گوتی:\"سەر لە ئێوارەی دوێنێ لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و نۆ كەسی تر بریندار بوون كە ڕووداوی یەكەم كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕ ڕوویدابوو لە سەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان- باوەنوور لە نزیك گوندی پونگەڵە و حەوت هاووڵاتی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان دەكرێن و جۆری ڕووداوەكەش لە جۆری پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا بووە \"".
جێگری نەخۆشخانەی دەربەندیخان گوتی : ڕووداوی دووەمیش، كاتژمێر 7ی سەر لە ئێوارە لەسەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان سلێمانی ڕوویدابوو كە ئەویش بووە هۆی گیان لەدەست دانی دوو منداڵ و ئافرەتێك كە دایكی هەردوو منداڵەكەیە و بریندار بوونی هاووڵاتیەكی دیكە كە باوكی ئەو منداڵانەیە كە گیانیان لەدەست دابوو. جۆری ڕووداوەكەش بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەكەیانەوە بووە كە ئۆتۆمبیلەكەیان لە جۆری سەنی بووە و دانیشتوی شارۆچكەی دەربەندیخانن\"".
زۆری ڕووداوەكان لە سنوری شارۆچكەی دەربەندیخان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی و یەك سایدی و تێكچوونی ڕێگاكان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە هێماو یاساكانی هاتووچۆ و هەروەها تیژڕۆیان لە ڕێگاو بانەكاندا."
