حاجیانی کوردستان به‌بێ کێشه گه‌وره‌ترین روکنی حه‌جیان به‌جێگه‌یاند
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی حاجیانی هەرێمی کوردستان \"مەریوان نەقشبەندی\"" رایگەیاند: \""له‌گه‌ڵ بانگی مه‌غریبی رۆژی عه‌ره‌فه‌شدا حاجیان به‌ره‌و \""مزدلفه\"" به‌ڕێکه‌وتن و شه‌و له‌وێ مانه‌وه و ئه‌مڕۆش به‌ره‌و \""منی\"" و \""جمرات\"" و که‌عبه‌ی پیرۆز بەڕێکەوتن، له‌وێ به‌شێکیان به‌شداری نوێژ و وتاری جه‌ژن بوون که له‌لایه‌ن شێخ \""عه‌بدولره‌حمان سدیس\"" سه‌رپه‌رشتیاری گشتی هه‌ردوو حه‌ره‌می مه‌ککه و مه‌دینه پێشکه‌ش کرا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که \""شاڵاوێکی دژ به ئیسلام و بۆ ناشیرین کردنی ئیسلام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیش به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ده‌بێ هه‌موان هۆشیار و یه‌ک ده‌نگ بین بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته.\""
نەقشبەندی گوتی: \""بڕیاریش وایه له 3رۆژه‌ی داهاتوودا بۆ جێبه‌جێکردن و ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌کانی حه‌ج \""حاجیان له ناوچه‌ی \""منی\"" بمێننه‌وه. خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که حاجیانمان سه‌ره‌ڕای ماندووبوونیان له‌م 24کاتژمێره‌ی رابردوودا به‌ڵام به سه‌رکه‌وتویی و سه‌لامه‌تی و به دڵێکی پڕ له ئیمانه‌وه گه‌وره‌ترین روکنه‌کانی حه‌جیان به‌جێگه‌یاند."
