سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەژنی قوربان لە موسلمانانی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز دەکات

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەژنی قوربان لە موسلمانانی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز دەکات
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز , لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیھان کرد .



ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانه‌

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیھان دەکەم، بە تایبەتی حاجیانی کوردستان کە ئێستا لە پەنای ماڵی یەزدان و مەزاری پیرۆزی پێغەمبەری مەزنمان حەزرەتی موحەمەد(دروودی خوای لەسەر بێ) ڕێوڕەسمی حەج بەجێ دەگەیەنن.

ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ ھەموو لایەک و ئارامی و ئاشتی و بەختەوەرییش باڵ بە سەر عێراقی فیدراڵدا بکێشێت و کوردستانیش لە پێشکەوتن و ئاوەدانی و ئارامی بەردەوام بێت و ھەموولایەک بە گیانی برایەتی و یەکریزی و پێکەوەژیان خزمەتی گەل و وڵات بکەن.

مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٩ ژوالحجە/١٤٣٤ ی کۆچی
١٤ـی تشرینی یەکەم/ ٢٠١٣ زایینی

Top