ھەولێر ... تیمەکانی چاودێری بازاڕ لە یەک شەودا پێنج شوێنیان سزاداوە

ھەولێر ... تیمەکانی چاودێری بازاڕ لە یەک شەودا پێنج شوێنیان سزاداوە
بەمەبەستی دابییکردنی پێداویستییەکانیان ھاوڵاتیان لەم ڕۆژانەی دواییدا زیاتر سەردانی بازاڕەکان دەکەن و لەبەرامبەریشدا بەشێک لە فرۆشیاران بەدەرفەتی دەزانن یاری بە نرخەکان بکەن، بەڵام تیمەکانی چاودێری بازاڕ ئەو فرۆشیارانە سزا دەدەن.

ھێرش حوسێن سەرۆکی لیژنەکانی چاودێری بازاڕ بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: لە ئێستادا تیمەکانی چاودێریکردنی بازاڕ ھەموو ھەوڵێکی خۆیان خستۆتە گەڕ بەمەبەستی ڕێگرتن لە سەرپێچی فرۆشیاران و لەو چەندڕۆژەیش کە ھاوڵاتیان زیاتر سەردانی بازارەکانیان کردووە، تیمەکانمان چەندان فرۆشیاریان سزاداوە.


ھەروەھا گوتیشی: تەنھا لە گەڕانی شەوی ڕابردوو کە سەردانی ٢٥ شوێنی فرۆشتن لەناو شاری ھەولێر کراوە، پێنج لەو شوێنانە سزادراون بەھۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی فرۆشتن وەک دانانی نرخ و بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەلو کاڵاکان.
Top