مەسرور بارزانی: هیچ دەستێکی ناوخۆ لەپشت کردەوە تیرۆریستیەکەی هەولێر نەبووە

مەسرور بارزانی: هیچ دەستێکی ناوخۆ لەپشت کردەوە تیرۆریستیەکەی هەولێر نەبووە
دوای ئەوەی رۆژی 29/9/2013 هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر بارەگای ئاسایشی هەولێر و لە ئەنجامدا حەوت کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و نزیکەی 72 کەسی دیکە برینداربوون، ئەمرۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دکتۆر تاریق نوری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە هاوینەهەواری پیرمام بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر تێیدا ئامادەبوو، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرا کرد.

سەرەتا راوێژکار ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان \" تیشکی خستە سەرئەوەی کە 29 مانگی رابردوودا چەند تیرۆریستێک هێرشیان کردە سەر بارەگای ئاسایشی هەولێر کە بەو هۆیەوە حەوت کارمەندی ئاسایش گیانی خۆیان کرد بە قوربانی و ژمارەیەکی زۆرتریش برینداربوون\"".


مەسرور بارزانی گوتی: \"" دوابەدوای رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و چەند تیرۆریستێک دەستگیرکراون\"".
ئاماژەیشی بۆ ئەوەکرد کە چەند کارمەندێکیان شەهیدبوونە و بە شەهیدی نیشتمان و نەتەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستان ناویانی برد \"".


گوتیشی \""ئەو کارمەندانەی ئاسایش پڵنگ ئاسا نەیانهێشت کردەوە تیرۆریستیەکە گیانی هاووڵاتیان بکاتە قوربانی\"".
دووپاتیشیکردەوە کە ئاسایشی رەها لە هیچ شوێنێک نیە و گوتی: \"" توانیومانە لە رێگەی لێکۆڵینەوەکان سێ تیرۆریست دەستگیر بکەین کە پاشان دانیاپیادانانەکانیان لە کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاودەکرێنەوە\"".


هەروەها لەرێگەی داتاشۆوە دانپیادانانی هەر سێ تیرۆریستەکەی پیشانی کەناڵەکانی راگەیاندن دا.
مەسرور بارزانی هەروەها گوتی: \""ئەو تیرۆریستانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون و توانیویانە سوود لەو کەلێنە وەربگرن کە بۆ ئاسانکاری بۆ خەڵکی دەرەوەی هەرێم لە گەشتیار و کرێکار و کاسبکار وبازرگانان دەکرێت \"".

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان روونیشیکردەوە کە هیچ دەستێکی ناوخۆ لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستیەی هەولێر نەبووە.
پاشان د. تاریق نوری بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر، چۆنێتی ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستیەکە و دەستگیرکردنی تیرۆریستانی خستەڕوو.


د.تاریق رایگەیاند: کە سێ تیرۆریست دەستگیرکراون و کۆمەڵێکی دیکە لە لێکۆڵینەوەدان بەبێ ئەوەی ژمارەیان ئاشکرا بکات.
گوتی\""ئەو سێ تیرۆریستە سەربە دەوڵەتی عێراقی ئیسلامی و شامن و دوو ئۆتۆمبێلی لە جۆری هۆندای تکسون و هۆندای مینی پاسیان لە کەرکوک کریوە و لەناوچەیەکی نزیک لە موسڵ بۆمبڕێژکراون.



سەبارەت بە پرسیارێکی رۆژنامەنوسان کە ئایا هیچ تیرۆریستێکی کورد بەشداری تێیدا کردووە، رایگەیاند تا ئێستا بەپێی لێکۆڵینەوەکان هیچ دەستێکی ناوخۆییان لەگەڵدا نەبووە و تەنانەت رێنیشاندەری ناوخۆشیان نەبووە."
Top