په‌رله‌مان بیره‌وه‌ری بڕیاری فیدرالیزم پیرۆز ده‌کات
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی
بیست و یه‌ک ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان له بڕیارێکی چاره‌نووسازدا، له 4/10/1992، بریاری فیدرالیزمی بۆ ده‌ستنیشانکردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و یاسایی و ئیداری هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق راگه‌یاند
به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لانی کوردستان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین. که به خه‌بات و فیداکاری ئه‌وان و خۆراگری میلله‌ته‌که‌مان به‌شێکی به‌رچاوی ئامانج و خواسته‌کانمان هاتونه‌ته‌دی
ئه‌م هه‌ڵوێستیه‌ی نوێنه‌رانی گه‌لی کوردستان له راگه‌یاندنی بریاری فیدرالیزم له‌وکاته‌دا جگه له‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌کی واقیعیانه‌ی قۆناغی ئه‌وسای خه‌بات بوو، هه‌ڵوێستێکی ئازایانه‌ش بوو له‌کاتێکدا هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی رژێمی دیکتاتۆری ئه‌وسای عیراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادبوون و به‌چه‌ندین شێواز، گوشاری ئابووری، سه‌ربازی، سیاسی، هه‌وڵی تێکدانی بارودۆخی ئه‌وسای کوردستانی ده‌دا. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان ده‌روازه‌یه‌کی نوێی له به‌رده‌م خه‌باتی گه‌لی کوردستان کرده‌وه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی رۆشن و دامه‌زراندنی بنه‌ماکانی ئه‌زموونی دیموکراسی و فیدراڵیه‌ت که دواترا بووه نموونه‌یه‌کی نوێی حوکمڕانی له‌عیراق و ناوچه‌که‌دا
له‌م یاده‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که سه‌رکردایه‌تی سیاسی گه‌لی کوردستان له سه‌رده‌می خه‌باتی ئۆپۆزسیۆن بوونیدا چه‌مکی فیدرالیزمی کرده بنه‌مای کاری سیاسیی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق، دواتریش دوای رووخانی رژێمی به‌عس له 9ی نیسانی 2003 ئه‌و ده‌رفه‌ته هاته گۆڕێ ده‌وڵه‌تی عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماکانی سیستمێکی سیاسیی فیدراڵیی، نامه‌رکه‌زی، ته‌وافووقی، هاووڵاتیبوون بنیات بنرێته‌وه و سیستمی فیدراڵیه‌ت له قانوونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه له 2004 و پاشان له ده‌ستووری 2005دا بچه‌سپێندرێن، که هه‌موو ئه‌مانه به رۆڵی کاریگه‌ری سه‌رکردایه‌تی سیاسی گه‌لی کوردستان هاتنه‌دی و به‌رهه‌می کاری به‌یه‌که‌وه‌یی بوون
ئه‌زموونی فیدرالیزم له وڵاتانی پێشکه‌وتوو دیموکرات سه‌لماندوویه‌تی که دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و رێزگرتن له‌ئیراده‌ی سه‌ربه‌ستانه‌ی میلله‌تان فاکته‌ری به‌هێزبوونی وڵاتان و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌وه ئایینه جیاوازه‌کانه
به‌هۆی ئه‌و پێشکه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی که ئه‌زموونی فیدراڵی هه‌رێم به‌خۆوه‌ی بینووه، ئه‌مرۆ له‌ناوچه‌کانی تری عیراق و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش به چاوی رێزه‌وه سه‌یری ئه‌زموونی دیموکراسی و فیدراڵی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، چونکه چاودێران و دۆسته‌کانمان و عیراقیه‌کانیش هه‌ست به‌و پێشکه‌وتنانه‌ی هه‌رێم ده‌که‌ن که له رووی سیاسی و پاراستنی ئازادییه‌کان و گه‌شه‌ی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاوه‌دانی و ته‌ندروستیه‌وه هه‌رێمی کوردستان به‌خۆیه‌وه بینیووه
یادی بیست ساڵه‌ی راگه‌یاندنی فیدرالیزم هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی تری دیموکراسی ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مان کوردستان بوو که له 21 مانگی رابردوو به‌رێوه‌چوو، بێگومان به‌رده‌وامیدان به هه‌نگاوه‌کانی دیموکراتیزه‌کردنی هه‌رێمی کوردستان که یه‌کێک له‌وانه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانه له‌کاتی خۆیدا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناچار ده‌کات رێز له ئیراده‌ی میللـه‌ته‌که‌مان بگرێت و به‌و بژارده‌یه‌ش رازی بێت که گه‌لی کوردستان له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵی ده‌بژێرێت که فیدراڵیه‌ت یه‌کێکه له بژارده‌کانی موماره‌سه‌کرنی مافی چاره‌ی خۆنوسینی میللـه‌تان
ئه‌و گۆڕان و پێشهاته سیاسیانه‌ی که عیراق و ناوچه‌که و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌خۆیه‌وه بنیووه، ئه‌م قۆناغه‌ش واده‌خوازێ هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسه‌کانی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بخنه سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و سیاسیه‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌زموونه‌که‌مان و دابینکردنی دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا بۆ په‌ڕینه‌وه له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا
به پاراستنی یه‌کده‌نگی و هاوخه‌باتی بۆ هێنانه‌دی ته‌واوی خواست و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ش گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کانی کوردستان و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ و پاراستنی ده‌سکه‌وته ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له عیراقی فیدراڵ‌دا
له کۆتاییدا به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێکی تر ئه‌و بڕیاره دووربین و چاره‌نوسسازه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رز ده‌نرخێنین و سڵاویش بۆ په‌رله‌مه‌نتارانی خولی یه‌که‌م ده‌نێرین که ئه‌و بڕیاره مێژووییه‌یان په‌سند کرد به پشتیوانی هێزه سیاسییه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان. هاوکات سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی گه‌له‌که‌مان داده‌نوێنین که به خوێنی خۆیان، خه‌باتی گه‌له‌که‌مانیان به‌م قۆناغه گه‌یاند
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
