كەركووك... لە 2013ـدا 9 بەكاربەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون
بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە شاری كەركووك، عەقید نەوزاد سەڵاح، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند \"ئێمە لەگەڵ ڕێكخراوی خێرخوازیی كەركووكی لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا چەندین خولی تایبەتمان ئەنجام داوە لە قوتابخانە و پەیمانگە و زانگۆكاندا بۆ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە نێو شارەكەدا و هەروەها چۆنیەتیی دوورگرتن لەم ماددانە لەگەڵ ئەو مەترسیانەی بۆ سەر ژیانی تاكەكەس بە چ شێوازێكە.\""
نەوزاد ئاماژەی بەوە كرد \""لە ساڵی 2011-2012 شاری كەركووك بە پلە یەكەمەكان هەژمار دەكرا لە بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، بەڵام خۆشبەختانە لە ساڵی 2013ـدا كەركووك گەیشتووەتە پلەی 10 ئەمەیش لە ڕێگەی ئەم جۆرە خولانەوەیە كە ئاستی هۆشیاری بەرز كردووەتەوە و ڕیژەكە لە پلەی یەكەوە بووە بە 10ـیەم.\""
عەقید نەوزاد هەروەها گوتی \""لە ماوەی ئەم ساڵدا 9 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری جۆرەكانی: بنگس ڤایڤ دەستگیر كراون كە بەپێی یاسا ئەم ماددەیە بە هۆشبەر هەژمار دەكرێن و ئەو كەسانەی بە كاری دەهێنن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر دەكرێن.\"""
