ئیسماعیل بەشێكچی: پاكێجه دیموکراسیەکەی ئەردوگان هیچ سوودێكی بۆ كورد و ئاشوورییەكان نییە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكرخەبەر بڵاویكردەوە كە ئیسماعیل بەشێكجی رەخنەی لە پاكێجی دیموكراسی توركیا كردووە و گوتوویەتی: ئەو پاكێجە بە هیچ شێوەیەك وەڵامی داواكارییەكانی كورد و ئاشوورییەكان ناداتەوە و دەبوایا لەم پاكێجەدا زۆر بە بەرفراوانی باسی مافی ئەو دوو پێكهاتەیە كرابا.
بەشێكچی باسی گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی كردووە و رایگەیاندووە كە گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن و پەیڕەو كردنی سیستەمی ناوچەی بەرتەسككراو لە هەڵبژاردنەكاندا تەنیا بە سوودی پارتی دەسەڵاتدارە و پارتەكانی دیكە وەكو بەدەپە لە ناوچەیەكدا دەورپێچ دەكرن و ئەمەیش دەبێتە هۆكاری لاواز بوونی ئەو پارتانە.
