ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەندرێ
روونیشیکردەوە، بڕیار وا بوو رۆژی سێشەممە ئەنجامەکان ئاشکرا بکرێن، بەڵام بە ھۆی کۆمەَلڕێک ھۆکارەوە نەتوانرا ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنین.
ھێمای بۆ ئەوەش کرد، کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی کردووە، ئەو وێستگانەی گرفتیان لەسەر بوو سەرجەمیان لێکۆڵینەوەیان لە بارەیەوە کراوە.
