دەنگی کۆتایی سەرجەم لیستەکان بڵاوکرایه‌وەو ژمارەی دەنگەکانی (پ.د.ك) گەیشتە 743910

 دەنگی کۆتایی سەرجەم لیستەکان بڵاوکرایه‌وەو ژمارەی دەنگەکانی (پ.د.ك) گەیشتە 743910
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ KDP.info ئاشکرای کرد، کە کۆی دەنگەکان لە ئەنجامی هەژمارکردنی 100% دەنگەکان بەمجۆرەی خوارەیەوە. کە تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمە و 743910 دەنگی هێناوە، واتە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 38 و گۆڕانیش بە پلەی دووەم دێت و 24 کورسی بردۆتەوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش 18 کورسی بردۆتەوە.

بەپێی قسەکانی ئەم سەرچاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگەکان بۆ سەرجەم لایەنەکان بەمجۆرەیە:

پارتی دیموکراتی کوردستان 743910 دەنگ 38 کورسی .

بزوتنەوەی گۆڕان 475475 دەنگ ، 24 کورسی.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 351303 دەنگ ، 18 کورسی.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 186153 دەنگ، 10 کورسی.

کۆمەڵی ئیسلامی 118860 دەنگ ، 6 کورسی.

بزوتنەوەی ئیسلامی 21710 دەنگ، 1 کورسی.

حزبی سۆسیالسیت دیموکراتی کوردستان 12400 دەنگ، 1 کورسی.

حزبی شیوعی کوردستان 12310 دەنگ، 1 کورسی.

ئاراستەی سێیەم 8600 دەنگ، 1 کورسی.

سەبارەتی بە کۆتای تورکمانەکان، دەنگەکان بەمجۆرەیە

لیستی پێسکەوتووی تورکمان 2 کورسی.

لسیتی اربیل الترکمانی 1 کورسی.

لیستی گۆران و نوێ بوونەوەی تورکمان 1 کورسی.

الجبهە الترکمانیە 1 کورسی.

سەبارەت بە لیستی مەسیحییەکان سەرچاوەیەکە رایگەیاند:

لیستی رافیدەین 2 کورسی.

لیستی تجمع کلدان السریانی، اشوری 2 کورسی.

لسیتی ابنآ الرافیدین 1 کورسی.

هەروەها سەبارەت بە کۆتای ئەرمەنییەکان یراونت نیسان مارکوس امینیان 1 کورسی بەدەست هێناوە.
Top