فراكسیۆنی كوردستانی داوا دەكات بودجەی پێشمەرگە وكۆمپانیا نەوتیەكان سەرف بكرێت
فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلمانی عێراق، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لەحكومەتی عێراق دەكەین كە بودجەی پێشمەرگە وكۆمپانیا نەوتیەكان بۆ ساڵی 2014 سەرف بكەن، چونكە لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسایی بودجە ڕەوانەی پەرلمان دەكات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پێویستە كە حكومەت بودجەی پێشمەرگە وكۆمپانیا نەوتیەكان سەرف بكات.
بە گوتەی فڕاکسیۆنی کوردستانی، ئەوە مافیكی دەستووریە وهەروەها داوا كرا كە وەكو ساڵانی دیكە هێزی پێمشەرگە لەبودجە وپێداویستیەكانی بێ بەش نەبێت چونكە مافی خۆیانە وەكو سەربازانی حكومەتی عێراق پێداویستیان بۆ دابینبکرێت.
هەروەها لەكۆنگرەكە ئاماژە بەوە كرا كە پێویستە سەرجەم كێشەكان سەبارەت بە كۆمپانیا نەوتیەكان چارەسەر بكرێن وحكومەتی عێراقیش بودجەی كۆمپانیا نەوتیەكان بدات بۆ ئەوەی بەشێویەكی رێك وپێك كار بكرێت.
جێی باسە، حكومەتی عێراق پرۆژە یاساییەكی بەناوی پرۆژە یاسایی نەوت وغاز ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە كە داوا دەكات حكومەتی عێراق لەسەر كۆمپانیا نەوتیەكان تاكە سەرپرشتیار بێت وهەروەها سەرجەم گریبەستە نەوتیەكان لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە واژوو بكرێن. ئەویش كێشەیەكی گەورەیە چونكە بەپێی دەستووری عێراقی حكومەتی هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی كە واژووی گریبەستە نەوتیەكان بكات وسەرپرشتیاری بكات.
