شای ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمیی خۆی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان ڕاگەیاند

 شای ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمیی خۆی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان ڕاگەیاند
ئێوارەی ئەمڕۆ، دووشەممە 30/9/2013 بەڕێز شا عەبدوڵڵا بن حوسەین شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەو کردەوە تیرۆریستییە کە ڕۆژی یەکشەممە 29/9/2013 لە هەولێر ڕووی دا، دڵگرانیی خۆی ڕاگەیاند.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شا عەبدوڵڵا هاوخەمیی خۆی و وڵاتەکەی بە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان ڕاگەیاند و سەرخۆشیی لە کەسوکاری شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکە کرد و هیوای چاکبوونەوەیشی بۆ بریندارەکان خواست.

هەروەها پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەیشی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان ڕاگەیاند.

لە بەرامبەریشدا بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێز شا عەبدوڵڵا و گەلی ئوردن کرد.
Top