٣٠ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- له لێدوانێکدا بالوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی دوێنێی هه‌ولێر، رونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌ناوی نووسینگه‌ی وته‌بێژ بڵاوکردۆته‌وه و دانه‌یه‌کی ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه نێردراوه بۆ KDP.info ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ی رونکردنه‌وه‌یه‌که: باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق تووڕەو دڵگرانە بەو هێرشانەی کرانە سەر بیناو باڵەخانەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان لە هەولێر لە 29ئەیلول، کە ژمارەیەک کوژراو‌و و برینداری لێکەوتەوە . باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پرسەو سەرەخۆشی موخڵیسانەی خۆی ئاراستەی قوربانیانی ئەو هێرشە بێغیرەتە و کەسو کاریان دەکات. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و خەڵکی عێراق لە جەنگیان دژی دوژمنیمان تیرۆریزمی هاوبەش.