قاعیدە پشتگیریی لە هێرشەكانی ئەمڕۆی هەولێر دەكات
رێكخراوی قاعیدە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) لە تویتێكدا بەپەلەیەكی نووسیوەو دەڵێ \"چەند هێرشێك بە تەقینەوەو پێكدادان باڵەخانەی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج، خودایە پاڵپشتی هێرشبەران و ئامانجەكانیان بە\"".
لە راپۆرتێكدا كە سایتی (ئیلاف) ئەمڕۆ بە پشتبەستن بە زانیاری چەند دەزگایەكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە:
\""لینكی (@shomokhalislam) لینكی پەیجی فەرمی رێكخراوی قاعیدەیە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر\"".
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا چۆنێتی روودانی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی شاری هەولێری خستەڕوو دەڵێ \""تەقینەوەكان تیرۆیستی بوون\"".
لە راگەیەنراوەكەی ئاسایشدا هاتووە \""كاتژمێر 1:24 دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ 29-9-2013، پەلامارێكی تیرۆریستی كرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر. لەسەرەتادا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاسێك خۆكوژێكی تێدابووە ویستوویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایش و لەوكاتەدا لەلایەن پاسەوانانی ئاسایش تەقەی لێدەكرێت و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەكە لەبەردەرگای سەرەكی دەتەقێتەوە و لەوكاتەدا 4 خۆكوژ بە چەك و رومانەوە هەوڵدەدەن بچنە ناو بارەگای ئاسایشی هەولێر\"".
ئەوەش خراوەتەڕوو \""هەرچوار تیرۆریستە خۆكوژەكە لەلایەن پاسەوان و كارمەندانی ئاسایشەوە دەكوژرێن، لەدوای چەند خولەكێك تیرۆریستێك بە ئامبولانسێك لە بارەگای ئاسایش نزیك دەبێتەوە و دوای ئەوەی رادەگیرێت خۆی دەتەقێنێتەوە\"".
راگەیەنراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بە ژمارەی قوربانییەكانی سەر بە هێزەكانی ناوخۆو ژمارەی كوژراوانی خۆكوژەكانی لەكاتی رووبەڕووبوونەوەكەدا كردووەو دەڵێ \""6 تیرۆریست كوژراون و بەداخەوە لە كاتی بەرگریكردنی قارەمانانەی كارمەندانی ئاسایشدا 6 كارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و (42) كەس لە كارمەندی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانی برینداربوون\"".
رووداو"
