مووچەی دوو مانگ بەسەر ٤١٦٦ منداڵانی بێباوکدا دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ ٢٥/٩/٢٠١٣ پرۆژەی چاودێریی ئازیزان (منداڵانی بێباوک)ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قۆناغی دووەمدا کە تایبەتە بەو ھاوکاری و یارمەتیانەی لەلایەن دەوڵەمەندو خێرومەندانی کوردستانەوە کافل کراون ھەڵمەتی دابەشکردنی مووچەی دوو مانگ کە دەکاتە ٢٠٠ دۆلار بەسەر ٤١٦٦ ئازیز لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و گەرمیان دابەشکرا، دابەشکردنەکەش بەمشێوەیە بوو: لە شاری ھەولێر (١٢٢٧) منداڵ و سلێمانی (١١٠٠) منداڵ و گەرمیان (٩٧٥) منداڵ و دھۆک (٨٦٤) منداڵ سوودمەند بوون.
دەربارەی دابەشکردنی بەردەوامی مووچەی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی کافلکراو، موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: لەڕێگای پرۆژەی چاودێریی ئازیزانەوە ھەوڵمانداوە لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی منداڵانی بێباوک لەپرۆژەکەماندا سوودمەندبن، ھاوکات ئەم ھاوکارییانەی ئێستا دابەشی دەکەین مووچەی دوو مانگە کە خۆی لە ٢٠٠ دۆلاردا دەبینێتەوە بۆ ھەر منداڵێکی کافلکراو و قۆناغی دووەمەو ھاوکارییەکان لەلایەن دەوڵەمەندو خێرومەندانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ منداڵانی بێ باوک دابین کراوە و ئەمڕۆش (٤١٦٦) منداڵی بێباوک سوودمەند دەبن.
