ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیەنرێت

ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیەنرێت
23ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەربەست مستەفا، ڕایگەیاند كە ڕێژەی بەشداریكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا 73.9% بووە، بە جۆرێك كە لە پارێزگای هەولێر 71.7%، دهۆك 76.4%، لە سلێمانی 73% بووە و پێشبینیش دەكرێت 26ـی ئەم مانگە كە دەكاتە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕابگەیەنرێت.

سەربەست مستەفا، ئاشكرای كرد كە ڕێژەی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان 73.9% بووە و پێشبینیش دەكرێت ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە كە دەكاتە ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕابگەیەنرێت.

گوتیشی \"ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە پارێزگای هەولێر 71.7%، دهۆك 76.4%، لە سلێمانی 73% بووە، هاووڵاتیانی كوردستانیش لە ڕێگەی هەزار و 302 بنكە كە پێكهاتبوون لە 6 هەزار و 337 وێستگە، دەنگی خۆیان دا و، پڕۆسەكەش بە شێوەیەكی گشتی زۆر بە باشی بەڕێوە چوو\""."
Top