كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕۆڵی هێزە ئەمنییەكانی لە دابینكردنی ئاسایش بەرز نرخاند
وەزیری ناوخۆ خۆشحاڵیی خۆی لە كارەكانی كۆمسیۆن بۆ ئامادەكاری و رێكخستنی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەكی سەركەوتوو دەربڕی و، لە بەرامبەریشدا كۆمسیۆن رۆڵی هێزە ئەمنییەكانی بەرز نرخاند.
سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رۆڵ و ئەركی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانی لە دابینكردنی ئاسایش و باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرز نرخاند و لە بەرامبەردا وەزیری ناوخۆش خۆشحاڵیی خۆی لە رێكخستنی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی سەركەوتووانە دەربڕی.
