دوو تونێلی دیکە لەدەربەندیخان دروست دەکرێن
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی توانا کەمال زانیاری زیاتری بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر خستە ڕوو .\" لە ئێستادا ئەو دوو تونێلە لە لایەن کۆمپانیایەکی بیانیەوە دیزاینی بۆ دەکرێت کاری دیزایینەکە لە تەواو بووندایە وە پاشان لە لایەن کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری دیکەوە کە کۆمپانیایەکی ھەنگارییە دووبارە بە کاری دیزاینی کۆمپانیاکەی پێشوودا دەڕۆنەوەو دواتر پەسەند دەکرێت وە ئێمەش ھەوڵی تەواو دەدەین بیخەینە پلانی ساڵی ٢٠١٤ .
گوتیشی : لە ئێستادا وەک چۆن کاری دیزاینی تونێلی سەیدسادق پێنجوێن تەواو بووە لە کاری بانگەوازدایە بۆ وەرگرتنی لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەن ئاواش ساڵێکی دیکە ئەم کاتانە بە ھەمان شێوە ھەوڵ دەدەین ھەر دوو تونێلە نوێیەکەی دەربەندیخان بخەینە بواری جێبەجێ کردنەوەو لە سەر بووجەی ساڵی ٢٠١٤ پارەی بۆ تەرخان بکەین \"".
دروست کردنی دوو تونێلی دیکە لە دەربەندیخان و دوو ساید کردنی ڕێگاو بانەکانی ھۆکارێک دەبێت بۆ زیاتر کرانەوەی ئەم قەزایە لە ڕووی کەرتی گەشتیاری و گرنگی دان بە چەند کەرتێکی دیکە ."
