لە ١٠ سەعاتدا دەتوانرێ ٥٠٠ کەس بە مۆری ئەلیکترۆنی دەنک بدات

لە ١٠ سەعاتدا دەتوانرێ ٥٠٠ کەس بە مۆری ئەلیکترۆنی دەنک بدات
19ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، ھاتنی کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بە کۆمەڵ بۆ بنکەکانی دەنگدان جەنجەاڵی دروست کردووە، بۆیە داوا لە بەرپرسانی ئەو ھێزە ئەمنییانە دەکەین لەسەرخۆ کارمەندەکان بھێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە دەنگ بدەن.

لە بارەی گرفتی مۆری ئەلیکترۆنیش وتی، لە ئێستادا لەھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە داین، لە ئێستادا بە بەراورد لەگەڵ دەستپێکی دەست پێکردنی پرۆسەی دەنگدان کارەکان خێراتر بەڕێوەدەچن.

وتیشی، لە ١٠ سەعاتدا دەتوانرێ ٥٠٠ دەنگ لە رێگەی ھەر ئامێری مۆری ئەلیکترۆنی بدرێ.

Top