بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە: ئەگەر بەم شێوەیە بێت تا درەنگانی شەو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تەواو نابێت

بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە: ئەگەر بەم شێوەیە بێت تا درەنگانی شەو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تەواو نابێت
19ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەڕێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پرۆسەی دەنگدانی ھێزی پێشمەرگە زۆر بەباشی بەرێوە دەچێت، بەڵام ئامێرە نوێیەکەی کۆمسیۆن کێشەی بۆ دەنگدەرانمان دروستکردووە و ئەگەر بەم شێوەیەش بێت تا درەنگانی شەو ئەستەمە پرۆسەکە تەواو بێت.

ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی ھێزی پێشمەرگە زۆر بەباشی بەرێوە دەچێت، بەڵام ھەموو ھێزی پێشمەرگە گلەیی لەو ئامێرە نوێیەی کۆمسیۆن ھەیە، چونگە زۆر لە دەنگدان دوادەکەون.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ئێمە ھەموو لایەکمان لەو کێشەیە ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئەو کێشەیە لەلایەن کۆمسیۆن نەھاتووە.

حیکمەت رونیشیکرده‌وە، ئەگەر بەم شێوەیە بەڕێوە بچێت ئەستەمە تا درەنگانی شەو دەنگدانەکە تەواو بێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ھێزی پێشمەرگە بەشدارییەکی کارا لە پرۆسەکە دەکات.
Top