19ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئه‌و ئامێره بۆ هه‌ڵبژاردن دروست نه‌كراوه بۆیه به‌كار هێنانی گرفتی زۆری دروستكردوه و بۆته هۆی دواكه‌وتنی ده‌نگدان. به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگه‌یەنێت، ئەو مۆری ئهلیكترۆنیەی بۆ دەنگدان بەکاردێت، لەبنەڕەتدا بۆ هه‌ڵبژاردن دروست نه‌كراوه، بۆیه به‌كارهێنانی گرفتی زۆری دروستكردوه. ئه‌مرۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌خۆشخانه و به‌ندینخانه‌كان ناگرێته‌وە و ئه‌وان له 21 ی مانگدا ده‌نگ ده‌ده‌ن.هه‌ندرێن محه‌مه‌د، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به مه‌دا پرێسی راگه‌یاند: ئێمه كاتی خۆی زۆر باسمان له‌و مۆره كرد، ئه‌و ئامێره بۆ هه‌ڵبژاردن دروست نه‌كراوه بۆیه به‌كار هێنانی گرفتی زۆری دروستكردوه و بۆته هۆی دواكه‌وتنی ده‌نگدان. به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو : که ئه‌مرۆ له کاتژمێرحهفتی به‌یانیه‌وه ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكردوه و پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆ دەگرێتەوە، بەڵام نه‌خۆشخانه و به‌ندینخانه‌كان ناگرێته‌وە و ئه‌وان له 21 ی مانگدا ده‌نگ ده‌ده‌ن