لەدھۆکیش ئامێرە نوێیەکەی کۆمسیۆن کێشەی بۆ دەنگدەران دروست کردوە
سەکڤان دێرەشی بەرپرسی رگەیاندنی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک کاتژمێر حەوتی بەیانی دەنگدانی تایبەت دەستپێکردوە، بەڵام بەھۆی ھەبوونی کێشە لە مۆرەکان وایکردوە دەنگدەران لە دەنگدان دوابکەن .
سەکڤان دێرەشی گوتیشی: کارمەندانی ئێمە سەرقاڵی ئەوەن لەھەر شوێنێک مۆرەکان تێکبچێت مۆری نوێیان بۆ دابین دەکەن.
دێرەشی رونیشیکردوە، ئەوان کۆمسیۆنیان ئاگادارکردۆتە لەو گرفتانە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ رێنمایەکی نوێیان بۆ نەچووە.
سەبارەت بە پێشێلکاری ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا ھیچ سکاڵایەکیان بەدەست نەگیشتووە سەبارەت بە ئەنجامدانی پێشێلکاری.
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنیەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 153ھەزار کەسە دەست پێکردو وتاوەکو پێنجی ئێوارەش بەردەوام دەبێت .
