حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل UNDP په‌ره پێده‌دات
كار‌و چالاكییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان له گه‌ل شاندی نابراو تاوتۆكرا. سه‌ردانی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی رێكخراو ناوبراو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. د. ئاده‌م عبدلمولا ستایشی رۆلی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد له بواری په‌ره‌پێدان به كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌لایه‌تی و به‌رێوه‌چونی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان به په‌نابه‌رانی رۆژ ئاوای كوردستان و په‌نابه‌رانی سوریا به گشتی.
ئاژانسی UNDP كه به‌شێكی گرنگی رێكخراوی نه‌توه‌یه‌كگرتوه‌كانه, له ئێستادا چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ك بریاریشه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت
كۆبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بونی زاگرۆس فتاح به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و حیدر مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدان به‌رێوه چوو .
