سەفین دزەیی: نێچیرڤان بارزانی بە نهێنی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نەكردووە
لەم بارەیەوە سفین دزەیی ووتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی راستی نییەو بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش بە نهێنی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نەكردووە، بەشداری كردنی پرسە وەك ئەركێكی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگای ئێمە كارێكی ئاساییە، بۆیە ئەگەر بەشداری پرسەكەی بكردایە ئەوا بە ئاشكرا سەردانی دەكرد نەك بە نهێنی. بەڵام لەكاتی پرسەكەدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز قاسم سلێمانی كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزیان.
دزەیی گووتی هەق وایە ئەو كەناڵانەی دەیانەوێ راستی بە خەڵك بگەیەنن بەدوای سەرچاوەی راست و دروست بگەڕێن تا ببنە جێگای متمانەی هاوڵاتیان، چونكە هەموولایەك ئاگادارن كە سەرۆك وەزیران لەم ماوەیەدا رۆژانە جگە لە بەجێگەیاندنی ئەركی خۆی وەك سەرۆك وەزیران، بەشداری هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنیشی كردووەو بە بەردەوامی لە كەناڵەكان دەركەوتووە.
