ليژنه‌ى به‌دواداچوونى كه‌يسى 18 كچه ئه‌نفالكراوه‌كه؛ له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى كۆبووه‌وه
له ديداره‌كه‌دا ليژنه‌كه پوخته‌ى كار و چالاكييه‌كانى خۆى له مه‌سه‌له‌ى به‌دواداچوون بۆ گه‌يشتن به ڕاستى و ساغكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى بردنى ئه‌و كچه كوردانه بۆ ميسر؛ خسته ڕوو و ئاماژه‌يان به‌وه دا كه له ڕێگه‌ى كه‌ناڵه فه‌رمييه‌كانى حكوومه‌تى ميسره‌وه ده‌ستيان به به‌دواداچوون و لێكۆڵينه‌وه كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى چه‌ندين دا‌موده‌زگاى په‌يوه‌ندارى ميسريان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕوونيان كرده‌وه كه ئێستا چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى چه‌ند ده‌زگايه‌كى باڵاى ميسرى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌نجامێكى دڵنياكه‌ره‌وه و ڕاستى و دروستيى كه‌يسه‌كه و ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆيه؛ يه‌كلايى بكه‌نه‌وه. ليژنه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه لايه‌نى ميسرى و داموده‌زگاكانى ئه‌و ووڵاته هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارييه‌كان بۆ كارى ليژنه‌كه نيشان داوه، كه ئه‌مه‌ش مايه‌ى ڕێز و سوپاسه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له ليژنه و سه‌رۆكى ليژنه‌كه كرد بۆ ئه‌وه كارانه‌ى كه له‌و ماوه دياريكراوه‌دا ئه‌نجاميان داوه و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵ ده‌دات و چى پێويست بێت ده‌يكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌يسه يه‌كلايى بكرێته‌وه و هه‌واڵێكى كۆتايى و دڵنياكه‌ره‌وه له كه‌يسه‌كه‌دا ده‌ستبكه‌وێت. هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى حكوومه‌ت و لايه‌نه ميسرييه‌كانى كرد.
دواى ديداره‌كه‌ش له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ليژنه‌كه ئه‌نجامى چالاكى و به‌دواداچوونى خۆيان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن خسته ڕوو. ليژنه‌كه؛ كه مامۆستا مه‌لا ياسين نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قاهيره سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى له وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و ياساناسێك و نوێنه‌رێكى كه‌سوكارى كچه ئه‌نفالكراوه‌كان و نوێنه‌رێكى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى تيايدا ئه‌ندامن، سه‌ره‌تاى مانگى ئابى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌داوداچوونى ڕاستى و ساغكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى بردنى ئه‌و كچه كوردانه بۆ ميسر، پێكهێنرا بوو.
