نێچيرڤان بارزانى زانكۆى سۆران به‌سه‌رده‌كاته‌وه
له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێ له باڵاخانه‌كانی كه‌مپی زانكۆدا، سه‌رۆكی زانكۆ پوخته‌یه‌كى له كار و پڕۆژه‌كانی كه‌مپه‌كه باس كرد و دواتر له یه‌كێك له هۆڵه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی خوێندن، تيشكى خسته سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌ره گرنگی زانكۆی سۆران كه پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی كه‌مپی زانكۆی سۆرانه. پاشان نموونه‌ی تاقیگه‌یه‌كی زانستی به‌سه‌ركرایه‌وه، دواتریش له هۆڵی كۆنفرانسه‌كان، سه‌رۆكی زانكۆ به كورتی باسی له ديدگه و تێگه‌یشتنی زانكۆی سۆران كرد بۆ خزمه‌تكردن به هه‌رێمی كوردستان و تێكڕای مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها باسی له قۆناغه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی مێژووی چوار ساڵه‌ی زانكۆی سۆران كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زيرانی هه‌رێمی كوردستان، له ووته‌يه‌كدا خۆشحاڵی و سه‌رساميی خۆی نیشان دا بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه زانكۆی سۆران له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نیدا به‌ده‌ستی هێناون و ئه‌وه‌ی له زانكۆی سۆران كراوه، به شتێكى چاوه‌ڕوانه‌كراوى له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆی نيشان دا به‌وه‌ی كه زانكۆی سۆران له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی زۆر په‌رۆشانه كار بۆ كواڵێتی بكات و ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و ديدگايه‌ى زانكۆى سۆران بۆ كواڵێتی هه‌يه‌تى، هه‌مان ئه‌و ديدگايه‌يه كه حكوومه‌ت مه‌به‌ستيه‌تى. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند نهێنيی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی زانكۆی سۆران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و زانكۆیه به باشترین شێوه سه‌ركردایه‌تی كراوه، نه‌ك ته‌نها به‌ڕێوه‌بردن.
له كۆتاییشدا ئامادیی هه‌موو هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان و سه‌رخستنی زانكۆی سۆران دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ له‌مه‌ودوا قۆناغێكی نوێی پشتگیری و هاوكاری له حكوومه‌ته‌وه بۆ زانكۆی سۆران ده‌ستپێده‌كات، چونكه شایسته‌ی ئه‌و پشتگیریه‌يه و ئه‌ركى حكوومه‌ته پشتگيرى لێ بكات.
