ژمارەیەك لە دانەمەزراوانی سەر بە شارۆچكەی قەڵادزێ، رێگەی شارۆچكەكەیان گرت
سەرچاوەیەك لەناو خۆپیشاندەرانەوە بە پەیامنێری راگەیاند: ئەم خۆپیشاندانە بۆ جاری سێهەمە كە ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆو پەیمانگا بەمەبەستی دامەزراندنیان ئەنجامی دەدەن.
سەرچاوەکە، گوتی: خۆپیشاندانەكە ئێستا لە سەر پردی ژاراوە بەردەوامەو بەهۆیەوە رێگەی سەرەكی رانیە- قەڵادزێ گیراوە و تا وڵامی بەرپرسان و بەدواداچون بۆ داوكاریان بەردەوام دەبن.
جێگەی ئاماژە پێدانە، لەم ئەو خۆپیشاندانەدا ئۆتۆمبیلێك خۆی بە دوو خۆپیشاندەر داداو بەهۆیەوە یەكێک لە قوتابیە خۆپیشاندەرەكان بریندار بوو.
