لە رانیە بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی دوو منداڵ دۆسیە کرایەوە

لە رانیە بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی دوو منداڵ دۆسیە کرایەوە
16ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەرچاوەیەك لە پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: دۆسیەیان بۆ لێكۆڵینەوەی هۆكاری مردنی دوو هاواڵاتی كردوەتەوە.


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، مستەفا محەممەد، بە پەیامنێری راگەیاند: لە روداوی یەكەمدا باوكێك بە ئۆتۆمبیلەكەی لە منداڵە 2 ساڵانەكەی خۆی دەدوە ومنداڵەکە گیانی لە دەست داوە، بۆیە ئێستا دۆسیە بۆ هۆكار و رونكردنەوەی رووداوەکە كراوەتەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەربارەی روداوی دووهەم، گوتی: هاوكات تەرمێك بەناوی (ك، أ) هێنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كە تەمەنی (8) ساڵە و دانیشتووی گوندی (قادراوە) ی سەر بە شارەدێی سەنگەسەرە. بەپێی ئەنجامە سەرتاییەكان، ئەم منداڵە بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە، بۆیە بۆ گەیشتنە ئەنجامی تەواو و كۆتایی گیانلەدەستدانی دۆسیەمان كردووەتەوە.
Top