لیژنەی بەدوا داچووی چارەنووسی 18 پاكیزە ئەنفالكراوەكەی كورد ئامادەیی خۆی بۆ سەردانی كردنی ولاتی میسر نیشاندا
سەبارەت بە كاری لیژنەكەیان پەری نوری عەزیز بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، كاری لیژنەكەیان بەردەوامە و تا یەكلایی كردنەوەی ئەم دۆسێیە درێژەی بە كارەكانیان دەدەن لە هەرێمی كوردستان و لە لایەكی ترەوە سەرۆكی لیژنەكەمان لە ولاتی میسر بەردەوامە لە كارەكانیان.
زیاتر گوتی: ئیمە لەو كۆبوونەوەیەدا داوامان لە د. روشدی سەعید جاف كردوە هەر چۆن ئەو 6 كاسیتەی پێشكەش بە لیژنەكەمان كرد بە هەمان شێوە داواكارین ئامادەیی خۆی نیشان بدات كەهاوكاری لیژنەكە بكات تاكو سەردانی ئەم شوێنانە بكەین كە ئەو بە قسەی خۆی پێی دەزانێ.
پەری نوری عەزیز ئەوەشی دووپات كردەوە لیژنەكەیان ئامادەیە لە دەرگای هەر كەس و سەدانی هەر شوێێك بكات كە سەرەداوی چارەنووسی ئەم پاكیزانەمان بەدەست بخات.
شایانی باسە لیژنەی بەدوا داچوونی 18 پاكیزە ئەنفالكراوەكەی كورد كە باس لەوە دەكرێ درابنە میسر بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 7705 لە رێكەوتی 7/8/2013 پێكهاتووە و نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ولاتی میسر سەرپەرشتی دەكات و بەرێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی شەهیدان و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی یاسایی لە وەزارەت و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری كەس وكاری ئەو پاكیزانە پێك هاتووە و لەكارەكانی بەردەوامە نیازیشانە بەم زوانە سەردانی ئەم وڵاتە.
