لەژێر دروشمی عێراقێکی بێ تالاسیمیا

لەژێر دروشمی عێراقێکی بێ تالاسیمیا
\"كۆرەك\"" دەستیکرد بە هەڵمەتێکی خۆبەخشانە و کۆمەککردنی نەخۆشەکانی تالاسیمیا لەڕێگەی کورتەنامەکان.
لەچوارچێوەی ئەو پرۆگرامەی کۆمپانیای کورەک لەخۆی گرتووە،لەژێر دروشمی (عێراقێکی بێ تالاسیمیا)، کورەک تیلیكوم هەڵسا بە واژووکردنی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمەلەی (ئەلئیسار)ی مرۆڤدۆست بۆ بەهاناهاتنی نەخۆشەکانی تالاسیمیا، هەروەها لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان، لەپێناوی هەڵمەتێکی خۆبەخشانە و کۆمەککردنی نەخۆشەکانی تالاسیمیا لەڕێگەی خزمەتگوزاری کورتەنامەکان (SMS). بەڕێز ئیبراهیم ئەلشێخ، بەڕێوەبەری گشتی هەرێمایەتی کۆمپانیای کورەک لە ووتەیەکیدا ئاماژەی به وه کرد: کۆمپانیای کورەک بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی، هەروەک چۆن رۆڵی کۆمەلایەتی خۆمان گێراوه لە پالپشتیکردن و چاودێریکردنی چەندین بەرنامە و چەندین ڕێکخراوی مرۆڤدۆست وجه ند ڕێکخراویكی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق کورەک ئەم گرێبەستەی واژوو کرد. بەمشێوەیەش (کورەک) هەڵدەستێ بە ناردنی کورتەنامەی خۆبەخشانە بۆ بەشداربووەکانی کە تێیدا مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە و هۆکارەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە و هاندان بۆ بەخشینی خوین بەمەبەستی چاودێریکردنی نەخۆشەکانی تالاسیمیا لەڕێگەی ئەو ژمارانه ی کە کورەک دیاری دەکات، هەروەها گوژمەی پارە بەخشێندراوەکە پێشکەش بە نەخۆشەکانی تالاسیمیا دەکرێت، بەمەبەستی چاودێرێکردنییان و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خەرجییەی کە بنەمالەی نەخۆشەکان دەیگرنە ئەستۆ لەکاتی چاودێرکردنییان، هەروەها ئەمەش هەمووی بەشێکە لە بەرنامەی تەندروستی و رۆشنبیری (عێراقێکی بێ تالاسیمیا). ئەم دەستپێشخەرییەی کەوا کورەک پێی هەڵدەستێ لەم بوارەدا یەکەمجاری نییە، بەڵکو پێش ئەمەش بە چەندین چالاکی و سپۆنسەرکردن و پاڵپشتی هەمەجۆره لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، كومبانیای كورەك تیلیكوم هەست بەبەرپرسیاریەتی کۆمەلایەتی و نەریتی و مرۆڤدۆستانەی خۆی دەکات بەرامبەر بە کۆمەڵگەی عێراقی. ئەوەی شایانەی باسە بەگوێرەی ئەم دوو ڕێکەوتننامەیەی نێوان کورەک و هەریەک لە کۆمەلەی (ئەلئیسار)ی مرۆڤدۆست و ئەنجومەنی باڵای تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان، بری پارە وەرگیراو لەبەرامبەر هەر کورتەنامەیەک کە ١٢٠٠ دینارە بەتەواوەتی دەدرێت بە هەردوو ڕێکخراوەکە، هەروەها ژمارەیەکی جیاواز و پوخت بۆ بەخشینەکە دیاریکراوە كه ژمارە (٢٢١٠)یە بۆ ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق، وە ژمارە (٢٢١١) بۆ کۆمەککردنی نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.

"
Top