ئامادەكاری تەواو كراوە بۆكردنەوەی قوتابخانەكان بۆكەمپەكانی كوردانی رۆژئاوا

ئامادەكاری تەواو كراوە بۆكردنەوەی قوتابخانەكان بۆكەمپەكانی كوردانی رۆژئاوا
كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە دابین كردنی تەواوی پێدوایستیەكان بۆقواتبیە ئاوارەكانی كوردانی رۆژئاوا كە ئێستا ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرلە دیوانی پەروەردەی گشتی لەگەل نوێنەری رێكخراوی یونسێف وهەریەك لە بەرێوەبەری پەروەردەكانی سۆران و شەقلاوە و دەوروبەرو خەبات و دەشتی هەولێر كۆبووەوە بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی میكانیزمی تەواو بوونی كارەكانی كردنەوەی قوتابخانەكان لە هەریەك لە كەمپەكانی كەورگۆسك ودارەشەكران وبەحركەو بێخمەوباسرمەوكامپی كاوە وبۆئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەست بە خوێندنی ئاسایی خۆیان بكرێت لە ئێستادا زیاتر لە 5800قوتابی لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرن بۆئەوەی دەست بە خوێندنی ئاسایی خۆیان بكەن، بەرێوەبەری گشتی بە هاوكاری بەرێوەبەری پەروەردەكان ورێكخراوی یونسێف ئامادەكاری تەواو كراوە لە دابین كردنی كەڵ و پەلی پێویست قوتابخانەكان لە پەرتووك و رەحلە و پێداویستی پەرواگە و كەڵی پەلی پێویستی تر بۆئەوەی زەنگی نوێ ساڵی خوێندن بۆئەم قوتابیانەش لێبردێت، لەلایەكی ترەوە مامۆستای تەواو لە میلاكی پسپۆرییەكان بۆكەمپەكان دابین كراوە كەسەرجەمیان مامۆستای سورین وحكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسانكارییان بۆدەكات لە دابین كردنی موچە و پێویستیە سەرەتاییەكان، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرزیاتر لە 1500رەحلەی دانیشتی قوتابی بۆسەرجەم قوتابخانەكانی كەمپەكان دابین كردوە بۆئەوەی خوێندن تێدا بخوێنرێت و ئەوانیش وەكو قوتابیانی هەرێمی كوردستان دەست بەخوێندنی ئاسایی خۆیان بكەن، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی هەموو توانایەكی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی خستە روو بۆئەویە پرۆسەی خوێندن لەم كەمپانە بە باشترین شێوە بەرێوەبچێت و هەموو هاوكارییەكانیان بۆدابین دەكەین.
Top