موسڵ...کەسێکی خۆکوژ لەناو پرسەیەکی کوردی شەبەک خۆی تەقاندوە
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:کەسێکی خۆکوژ لەگوندی ئۆرتەخرابی سەربە ناحیەیی بەعشیقەی سەر بە پارێزگای موسڵ لە ناو پرسەیەکی کوردانی شەبەک خۆی تەقاندەوە لەئاکامدا15کەس گیانی لەدەست داوە و30کەسی دیکەش برینداربوونە.
سەعید مەموزینی گوتیشی:کەسە خۆکوژەکە پشتێنێکی مینرێژکراوی لەخۆی بەستبوو وچوتە ناو پرسکە وخۆی تەقاندۆتەوە.
مەموزینی رونیشیکردوە،لەئێستا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکراون وچاوەروان دەکرێت رێژەی قوربانیان لەوەش زیاتر بێت.
