بە رەسمی خەلكی هەڵەبجە لە سەلامەتی خاك و ئاوی شارەكە دلنیا كرانەوە

بە رەسمی خەلكی هەڵەبجە لە سەلامەتی خاك و ئاوی شارەكە دلنیا كرانەوە
14ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان تیمێكی هاوبەشی وەزارەتی بەرگری و ژینگەی و مافی مرۆڤی عیراقی سەردانی شاری هەڵەبجە و دەوروبەریان كرد.

رۆژی 2013/9/13 ئەو تیمە هاوبەشە لەسەر داواكاری خانەوادەكەی سێیەم پێگەی گۆڕی بەكۆمەڵایەتیان لە گوندی زەڵم هەڵدایەوە دوای ئەوەی بەشی كیمیای لە وەزارەتی بەرگری عیراقی و ژینگە لە دروستی خاكەكەی دڵنیا بوون دوای نۆرینی ژینگەیی و دەركەوت كە كیشەی نیە.

لەم رووە پەری نوری عەزیز سەرپەرشتیاری گۆرە بەكۆمەڵەكان سەبارەت بە كاری لیژنە هاوبەشەكە رایگەیاند: بۆ دڵنیای بوون لەنەبوونی ئاسەواری كیمیاوی بڕیار درا بەپێی ماددەی 5 ی ساڵی 2006 ئەم گۆرانە هەڵبدرێتەوە و هەمان روژ داوا لە تیمە هاوبەشەكە كرا سەردانی خێلی حەمە بكەن بەمەبستی پشكنینی گۆرێكی بەكۆمەڵ كە بەگوێرەی شایەدحاڵەكانی گوندەكە 25 روفاتی سەربازی عیراقی تیدایە كە لە سەردەمی كیمیاباران كردنی هەلەبجە بەركەوتوون و لەلایەن خەڵكی كوندەكە نیژراون و تیمەكان پشكنینیان بۆ كرا تاكو بەپێی یاسای ژمارە 5 ی ساڵی 2006 هەڵبدرێتەوە ، هەر ئەم رۆژە سەردانی دوو ماڵی گوندەكە كرا كە لەسەر دەمی جوند الاسلام صاروخیان بەر كەوتووە پشكنینی ژینگەیی بۆ كرا و دڵنیا كرانەوە كە مەترسی لەسەر ژیانیان نیە و هەروەك ئاوی خواردنەوەی شوێنەكەش پشكنینی بۆ كرا.


دواتر لەلایەن تیمەكان ئاگادار كراینەوە كە لە گوندی تەپی سەفای بۆمبێكی نەتەقیو هەیە تاكو پوچەل بكرێتەوە دوای ئەوەی تیمەكان پشكنینیان بۆ كرد دەركەوت كە بۆمبەكە كیمیاوی نیە تیمەكەی وەزارەتی بەرگری عیراق گوتیان لە تایبەتمەندی ئیمە نیە بۆیە داوا لە وەزارەتی پیشمەرگە كرا ئەم بومبە پوچەڵ بكاتەوە.

هەروەها نیشانیدا ئیوارەی هەمان رۆژ تیمەهاوبەشەكانی وەزارەتی بەرگری و ژینگەی عیراقی سەردانی ژمارەیەك لەو ژێرزەمینانەیان كرد كە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی هەڵەبجەی تێدا شەهید بوون دوای ئەوەی نۆرین بۆ ئاو و خاك و دار و دیواری ئەم ژێرزەمینانە كرا خاوەنەراكانیان دڵنیا كرانەوە كە مەترسی لەسەر ژیانیان نیە و دەتوانن ئاسایی بەكاریان بهێننز

لە كۆتایی كارەكانی تیمەكەدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن گۆران ئەدهەم خەڵًكی هەڵبجە دڵنیا كرانەوە كە چیتر دڵە رواوكێیان لە بوونی ئاسەواری كیمیاوی نەبێت و و ژینگەی هەڵبجە خاوێنە

بۆ دەست خۆشی كردن لە تیمە هاوبەشەكانی وەزارەتەكانی بەرگری و ژینگە و مافی مرۆڤ عیراق هەر یەك لە وەزیری پێشمەرگە جەعفەر مستەفا و ئارام ئەحمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان پێشوازی لە تیمەكان كرا و بەگرنگەوە باسی لە كارەكانیان كرا و نوێنەری ئەم وەزیرانە ئامادەیی خۆیان بۆ هەر هاوكاریەك نیشاندا كە بۆ خزمەتی پرسی گۆرە بەكۆمەڵەكان پێویست بێت.
Top