هەریر: پیاوێک خۆی و خێزانی و دوو کچی دەکوژێت
مولازم دڵشاد عەلی، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەریر بە \"تۆڕی میدیای رووداو\""ی راگەیاند \""سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی هەریر، سەر بە قەزای شەقڵاوە، کەسێک بەناوی (ع.ی)، کە تەمەنی 30 ساڵ دەبێت، هاوسەرەکەی و دوو لە کچەکانی و پاشانیش خۆی دەکوژێت\"".
روونیشیکردەوە کە تەمەنی کچەکانی 13 بۆ 16 ساڵ دەبن و منداڵێکی دیکەشیانی بریندار کردووە.
گوتیشی \""هەرچەندە دەگوترێت ئەو کەسە نەخۆشیی دەروونی هەبووە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە\""."
