لەماوەی سێ مانگی رابردوودا 16 ئۆتۆمبیل لە کەرکوک دزراون
مقه‌ده‌م هومه ره‌وف عه‌بدولکه‌ریم لێپرسراوی نووسینگه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له‌که‌رکووک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند: \"له سێ مانگی رابردوودا 16 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دزراوه و ئۆتۆمبێله دزراوه‌کانیش ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ن که له نێو گه‌ڕه‌ک و له به‌رده‌م ماڵان‌دا راده‌گیرێن\"".
لێپرسراوی نووسینگه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل روونیشیکرده‌وه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دزراون له جۆری (ئێکسنت و ئه‌له‌نترا)یه‌و کۆدێکی نهێنی له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌کان هه‌یه که ده‌بردرێت و دواتر له سه‌ر کۆده‌که سویچ دروست ده‌کرێت له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ید‌زن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌دزییه‌کان به‌زۆری له سنوری بنکه‌ی پۆلیسی میقداد و ره‌حیماوا رووده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا ده‌رکه‌وتوه %90ی ئۆتۆمبێله دزراوه‌کان ره‌وانه‌ی وڵاتێکی دراوسێ ده‌کرێت."
