نێچيرڤان بارزانى: شێركۆ بێكه‌س مرۆڤێكى مه‌زن و موڵكى هه‌موو كوردستانه
له ديدارێكدا خانه‌واده‌ى مامۆستا شێركۆ بێكه‌س؛ سوپاس و پێزانينى خۆيان پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ به‌پيره‌وه‌چوون و به‌سه‌ركردنه‌وه و له‌ئه‌ستۆگرتنى چاره‌سه‌رى و سازدانى ڕێوڕه‌سمى پێشوازى و هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى بۆ كوردستان و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌يان به وه‌فا و ئه‌مه‌كدارى بۆ خه‌بات و ماندووبوون و به‌رهه‌م و پێگه‌ى مامۆستا شێركۆ بێكه‌س له قه‌له‌م دا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشى پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان كرد و ڕايگه‌ياند كه مامۆستا شێركۆ بێكه‌س مرۆڤێكى مه‌زنى كورد و موڵكى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه، بۆيه هه‌رچييه‌كى بۆ كراوه، به ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانين و ناكاته تۆزقاڵێك له‌و خزمه‌ته مه‌زنه‌ى كه مامۆستا شێركۆ بێكه‌س بۆ گه‌ل و ووڵاته‌كه‌ى و بۆ مرۆڤايه‌تى كردوويه‌تى.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه مامۆستا شێركۆ بێكه‌س به شيعر و ووشه و ديوان و به‌رهه‌م و كتێبه‌كانى؛ تا هه‌تايه به نه‌مرى و زيندوويى ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان شانازى پێوه ده‌كه‌ن. پشتگيريى خۆيشى بۆ بيرۆكه‌ى كردنى ماڵه‌كه‌ى مامۆستا شێركۆ بێكه‌س له سلێمانى به مۆزه‌خانه‌يه‌ك كه كه‌لوپه‌له‌كانى تيادا نمايش بكرێت ده‌ربڕى و ئاماده‌يى بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژه‌يه نيشان دا.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا، دوو به‌رگى بيره‌وه‌رييه‌كانى مامۆستا شێركۆ بێكه‌س له لايه‌ن خانه‌واده‌كه‌يه‌وه به ديارى پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى كران.
