12ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی ئیمزاكردووه و حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گرێبه‌سته‌كه به نایاسایی وه‌سف ده‌كات، چوونکه له ناو سنووری ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه ،عه‌بدولكه‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق به سۆمه‌رییه نیوزی رایگه‌یاند: گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بی پی ئیمزاكردووه بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و كۆمپانیاکه‌ش كه ئێستا كێڵگه‌ی نه‌وتی رۆمێله له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات ده‌یه‌وێت بۆ گه‌یشتن به یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی نه‌وتی باكوور یارمه‌تی به‌غدا بدات بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر كه‌می به‌رهه‌می نه‌وتی له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك.له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ڕوونه، رێگه ناده‌ین هیچ كۆمپانیایه‌ك كار له‌و شوێنانه بكات، واتا ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت و هاوبه‌شكردنی له‌و كاره ناتوانێت کار بکه‌ن .